Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:35

بوومەلەرزەیەک کەناراوەکانی پارێزگای ئانتاڵیای هەژاند

کوردستان TV
100%

بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 5،3 پلە کەناراوەکانی قەزای ئالانیا سەربە پارێزگای ئانتاڵیای سەر دەریای ناوەڕاست هەژاند.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاو (AFAD)دا بڵاوکراوەتەوە، کاتژمێر 06:21 بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 5،3 پلە کەناراوەکانی قەزای ئالانیا سەربە پارێزگای ئانتاڵیای لە دەریای ناوەڕاست هەژاندووە.

ئاماژە بەوە کراوە کە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 39،52 کیلۆمەتر لە سەرڕووی دەریاوە روویداوە کە چەقەکەی 56،92 کیلۆمەتر لە ئالانیا دوورە.

قایمقامی ئالانیا، فاتیح ئورکمەزەر لە لێدوانێکیدا باسی لەوە کرد کە لە شارۆچکەکەدا، بە بەهێزی هەست بە بوومەلەرزەکە کراوە.

فاتیح ئورکمەزەر باسی لەوە کرد کە بەدواداچوونیان کردووە و رایگەیاند ''منیش بە بوومەلەرزەکە خەبەرم بووەوە. تیمەکانمان بەدواداچوون دەکەن، تا ئێستا هیچ دۆخێکی نەرێنییمان پێنەگەیشتووە''.

لەلایەن خۆیەوە، سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاو (AFAD) لە هەژمارەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رایگەیاند ''سەلامەتی بۆ ئانتاڵیا. دوای ئەو بوومەلەرزەیەی بەگوڕی 5،3 پلە لە کەناراوەکانی ئالانیا روویدا، هیچ دۆخێکی نەرێنیی رووینەداوە. چاودێری پێشهاتەکان دەکەین.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.