Erbil 38°C شەممە 14 شوبات 02:55

مووشەکێک لە سەربازگەی ڤیکتۆریا له‌رۆژئاوای بەغدا کەوتە خوارەوە

کوردستان TV
100%

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند کە مووشەکێک لە سەربازگەی ڤیکتۆریا رۆژئاوای بەغدا کەوتە خوارەوە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە مووشەکێک لە سەربازگەی ڤیکتۆریا رۆژئاوای بەغدا، کەوتووەتەخوارەوە و ھاتووە "مووشەکەکە لە ناوچەی جیھاد رۆژئاوای بەغداوە، ئاراستەی سەربازگەکە کراوە".

راشیگەیاندووە کە هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر سەکۆیەکدا گرتووە کە مووشەکێکی لەسەر دانرابوو لە جۆڕی 240 ملیمەتر کە ئاراستە نەکرابوو و ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە مووشەکەکە پووچەڵکراوەتەوە و رادەستی بەڕێوەبەرایەتی بەڵگەکانی تاوان کراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە ھێزە ئەمنییەکان لە لێکۆڵینەوە و ھەوڵەکانیان بەردەوامن، بە ئامانجی دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی ھێرشەکە.

لە میانی دوو رۆژی رابردوودا، بە چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرشکرایە سەر بنکەی ڤیکتۆریا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و بنکەی عەین ئەسەد رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار، فڕۆکەکان بە سیستمی بەرگریی ئاسمانیی خرانە خوارەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.