بەرمیلێک خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە 79 دۆلار و 71 سەنت فرۆشرا.
دوێنێ نرخی خاوی برێنت گەیشتە 80 دۆلار و 55 سەنت و رۆژەکەی بە 80 دۆلار تەواو کرد.
کاتژمێر 11:59ی خوولهكی بهر لهنیوهڕۆی ئەمڕۆ چوارشهممه 5-1-2022 بەرمیلێک خاوی برێنت بە 79 دۆلار و 71 سەنت فرۆشرا.
لە هەمان کاتدا بەرمیلێک خاوی رۆژئاوای تێکساس بە 76 دۆلار و 72 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
دوێنێ وەزیرانی نەوت لە وڵاتانی (ئۆپیک +) بیست و چوارەمین کۆبوونەوەیان ئەنجام دا و بڕیاریان دا، هەنگاو بە هەنگاو بەرهەمی رۆژانەی نەوت زیاد بکەن، ئەمەش کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی نەوت هەبوو.
لە لایەکی دیکەشەوە لە ئەمریکا کە گەورەترین بەکاربەری نەوتە، وێڕای زیادبوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا، ئاسایی بوونەوەی رەوشی ئابووریی بەردەوامە و ئەمەش رێگرە لە دابەزینی نرخی نەوت.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئەنستیتۆی نەوتی ئەمریکا، هەفتەی رابردوو یەدەگەکانی نەوتی ئەو وڵاتە بەراورد بە هەفتەی پێشتر نزیکەی شەش ملیۆن و 432 هەزار بەرمیل کەمی کردووە، ئەمە لە کاتێکدا کە وا پێشبینی دەکرا، یەدەگەکان نزیەکەی سێ ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل کەم بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.