Erbil 38°C چوارشەممە 10 حوزەیران 19:06

دوو کۆبوونەوە لەنێوان پارتی و یەکێتی لە ھەولێر و سلێمانی لەسەر دوو پرسی جیاواز بەڕێوەدەچێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە، دوو کۆبوونەوە لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە یەکێکیان لە ھەولێر و ئەوەی دیکەیان لە سلێمانییه‌، لەسەر دوو پرسی جیاواز بەڕێوەدەچێت.

کاتژمێر دووی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، کۆبوونەوەی یەکەم لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسیی ھەردوو حزب لە پیرمام بەڕێوەدەچێت و تەوەری گفتوگۆکان تایبەت دەبێت بە پرسی پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و ھەردوو پۆستی سەرکۆمار و پۆستی پارێزگاری کەرکووک، بەتایبەت دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق.

کۆبوونەوەی دووەمیش شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵ شاندێكی یه‌كێتی کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەسەر پرسی ھەڵبژاردن و ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردن دەکەن.

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.