Erbil 38°C چوارشەممە 10 حوزەیران 19:06

بۆ یەکەمجار ئافرەتێک بووە فەرماندەی کەشتییەکی ئەتۆمی

کوردستان TV
100%

کاپتن ئامی باوێرشمیت، بووە یەکەم ئافرەت کە لە مێژووی هێزی دەریایی ئەمریکادا سەرکردایەتی کەشتی ناوەکیی بکات.

بەپێی راگەیەندراوێکی هێزی دەریایی ئەمریکا، دوێنێ کەشتی ئەتۆمیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکۆڵن لەژێر فەرماندەیی کاپتن ئامی باوێرشمیت-دا لە سان دییگۆ لەنگەری گرت.

باوێرشمیت کە وەک یەکەم ئافرەت ناوی چووە مێژووەوە بۆ سەرکردایەتی کردنی کەشتی ئەتۆمیی لە مێژووی هێزی دەریایی ئەمریکادا، رایگەیاند ''هیچ هەستێکی بەرپرسیاریی ئاسانتر نییە لەوەی بزانیت چاودێریی کردنی کەسانێکت پێ سپێردراوە کە هەڵبژێردراون بۆ پاراستنی گەلەکەمان، سوپاس کاپتن سلاوتەر بۆ رادەستکردنی باشترین کەشتی کەشتیەگەلەکە''.

ئامی باوێرشمیت کە لە ساڵی 2016ەوە تا 2019 وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە ئەبراهام لینکۆڵن کاری کردووە لە رێوڕەسمێکدا لە مانگی ئابی 2021دا، سەرکردایەتی لە کاپتن واڵت سلاوتەر وەرگرت.

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.