Erbil 38°C چوارشەممە 10 حوزەیران 19:06

سلێمانی.. 260 فه‌رده‌ خه‌ڵوز ده‌ستی به‌سه‌ر داگیرا

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند: لە سنوری ناحیەی گاپیڵۆن دەستگیرا بەسەر ( 260 ) فەردە خەڵوز .
له‌ راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژنگه‌ی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: بۆ ڕێگریکردن لە دیاردەی خەڵوزکردن و پاراستنی سروشت و ژینگە بە فەرمانی بەڕێوەبەر، مەفرەزەیەكی بارەگای بەڕێوەبەرایەتیمان بە هاوبەشی هەریەکە لە  مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دارستانی ماوەت و بنکەی گاپیڵۆن دەرچوون بە سەرپەرشتی ملازمی یەك ( ئاسۆ فاتیح )  بۆ سنوری گوندی ( مالومە )ی سەر بە ناحیەی گاپیڵۆن ، دوای گەڕان و پشکنینی سنورەکە لە ئەنجامدا توانیان دەستبگرن بەسەر (260 ) فەردە خەڵوز  .
راشیده‌گه‌یه‌نن: لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران بەردەوامە .

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.