لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ھێزە ئەمنییەکانی عێراقدا، سێ کەس بەتۆمەتی بازرگانییکردن بە ماددە ھۆشبەرەکان لە پارێزگای بەغدا ناوەڕاستی ئەو وڵاتە دەستگیرکران و دەست بەسەر 10 کیلۆ و 500 گرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری کریستاڵدا گیرا.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە ھێزە ئەمنییەکان لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، سێ کەسیان بەتۆمەتی بازرگانییکردن بە ماددە ھۆشبەرەکان لە ناوچەی ئور رۆژھەڵاتی پارێزگای بەغدا دەستگیرکردووە.
باس لەوەش کراوە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دەستبەسەر 10 کیلۆ و 500 گرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری کریستاڵ و 200 حەبی ھۆشبەردا گیراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە دەستگیرکراوەکان رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.