Erbil 38°C چوارشەممە 10 حوزەیران 17:29

پارتی و یه‌کێتی: پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت

کوردستان TV
100%


كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی به‌كۆتاهات و راگه‌یاندراوێكی هاوبه‌ش بڵاوكرایه‌وه‌.
دوای ئه‌وه‌ی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 5 ى 1 ى 2022 ،  شاندێكی پارتی و یه‌كێتی له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌ شاری سلێمانی، له‌باره‌ی پرسی هه‌ڵبژاردن و ده‌ستور و كۆمسیۆن كۆبوونه‌وه‌ ، دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌یان راگه‌یاندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌ و رایانگه‌یاند: پێویستە  هەڵبژاردنەكانی  پەرلەمانی  كوردستان  لە كاتی  خۆیدا بكرێت  و  ئامادەسازیی نیشتمانیی  پێویست بكرێت و  تێگەیشتنی  هاوبەش  لەسەر میكانیزمە یاسایی  و سیاسیەكان بۆ ئەنجامدانی  هەڵبژاردن هەبێت. 
ده‌قی راگه‌یاندراوی هاوبه‌شی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌: 
ڕاگەیەندراوی  ھاوبەشی  یەکێتیی نیشتمانیی  کوردستان و  پارتی دیموکراتی  کوردستان لەسەر پرسی ھەڵبژاردن و دەستور  و کۆمسیۆن
لە چوارچێوەی ھەماھەنگی و کاری پێکەوەیی  ( ی.ن.ک)  و ( پ.د.ک) ،ئەمڕۆ ٥ی کانونی دووەمی 2022  شاندێکی   تایبەتی  یەکێتیی و پارتی  لەسەر پرسی دەستور  و ھەڵبژاردن و  کۆمسیۆن  ، لە بارەگای  مەکتەبی سیاسی ( ی.ن.ک)   لەشاری  سلێمانی   کۆبونەوە  و ھەردولا ھاوڕابوون  کە پێویستە  ھەڵبژاردنەکانی  پەرلەمانی  کوردستان  لە کاتی  خۆیدا بکرێت  و ئامادەسازیی نیشتمانیی  پێویست بکرێت و  تێگەیشتنی  ھاوبەش  لەسەر میکانیزمە یاسایی  و سیاسیەکان بۆ ئەنجامدانی  ھەڵبژاردن ھەبێت .
ھەردولا کۆکبون  پێکەوە  کار بۆ بەھێز کردنی  متمانەی ھاوڵاتیان  بە پرۆسەی ھەڵبژاردن  تۆکمەتر بکرێتەوە  و  پرۆسەیەکی  شەفاف  و سەرکەوتوبێت  . ھەردولا جەختیان  لەوە کردەوە   بە پێی  ڕێککەوتنی  سیاسی  ٥ی ٣ی  ٢٠١٩  ی نێوان  ھەردولا و  کۆبونەوەکانی  ئەم دواییانەی  ھەردوو  حیزب   بە گیانی   برایەتی  و  تەبایی  ھەنگاوە  پێویستیە کرداری و یاساییەکان  لەسەر بنەمای بەرژەوەندی  باڵای  ھەرێمی  کوردستان  بھاوێَژرێن ،  بڕیادرا  لە ھەفتەی  داھاتوەوە  کۆبونەوەکان  بەردەوام بێت  .

یەکێتیی نیشتمانیی  کوردستان   پارتی دیموکراتی  کوردستان
٥ی کانونی  دووەمی  ٢٠٢٢

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.