Erbil 38°C شەممە 14 شوبات 02:55

تەندروستی عێراق: ئەگەری ھەیە تووشبوون بە کۆرۆنا روو لە زیادبوون بکات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ھۆشداری دا لە رەوشی ئێستای تەندروستیی و رایگەیاند کە ئەگەری ھەیە حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا وەک ساڵی رابردوو روو لە زیادبوون بکات.

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی پێشھاتەکانی رەوشی تەندروستیی و گۆڕاوی ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاو کردەوە و تیایدا ھاتووە "لە روانگەی بەرپرسیارییەتیمان لە بەودادچوون بۆ دوایین پێشھاتەکانی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لەگەڵ دامەزراوە تەندروستییەکانی جیھاندا، ھۆشداری دەدەین لە مەترسی ئێستای رەوشی تەندروستیی، ئەمەیش دوای ئەوەی رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە زۆربەی وڵاتان بەتایبەتیش لە وڵاتانی ئەورووپا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا روو لە زیادبوونە، ھەروەھا ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم رۆژانەی دواییدا لە وڵاتانی دراوسێ زیادی کردووە کە ئەوەیش مایەی نیگەرانییە".

ئاماژەی بەوەیش داوە کە لە دوایین راپۆرتەکانی شارەزایان و پسپۆران لە وەزارەتی تەندروستیی ئەوە بەدی کراوە کە لە میانی چەند رۆژی رابردوودا، پشکنییەکان بۆ دەست نیشان کردنی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنا لەگەڵ حاڵەتەکانی خەواندنی تووشبووان لە نەخۆشخانەکانی عێراق زیادیان کردووە کە ئەوەیش مایەی نیگەرانییە و ھاتووە " ئەگەری ھەیە حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، وەک ساڵی رابردوو روو لە زیادبوون بکات".

وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق راشیگەیاندووە "بەداخەوە زیادبوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا بۆ وەرنەگرتنی ڤاکسین لەلایەن ھاوووڵاتییانەوە دەگەڕێتەوە، چونکە لە میانی لێکۆڵینەوە و توێژینەوە زانستییەکاندا، ئەوە سەڵمێندراوە ئەو کەسانەی کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە، تووشووی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن و گیان لەدەست دەدەن.

لە راگەیەندراوەکەدا جەخت کراوەتە لەسەر ئەوەی کە ئەو ڤاکسینانەی لە عێراق بەکاردەھێندرێن لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیھانیی متمانە پێکراون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.