ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا، ھەشت تیرۆریستی داعشیان لە پارێزگاکانی بەغدا، کەرکووک و دیالە دەستگیرکرد.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە کە ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆ لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، چوار تیرۆریستی داعشیان لە پارێزگای بەغدا دەستگیرکردووە.
ھەروەھا راشیگەیاندووە کە ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی لە میانی دوو ئۆپەراسیۆندا، سێ تیرۆریستی داعشیان لە پارێزگای کەرکووک و تیرۆریستێکی دیکەیان لە پارێزگای دیالە دەستگیرکردووە.
شانەی ناوبراو ئاماژەی بەوەیش داوە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان دوای وەرگرتنی گوتەکانیان، رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەریان گیراونەتەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.