Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 08:31

ساڵی رابردوو داھاتی عێراق لە گومرک 1،1 تریلیۆن دینار بووە

کوردستان TV
100%

دەستەی گشتیی گومرکەکانی عێراق، کۆی گشتیی داھاتە گومرکییە بەدەستھاتووکانی بۆ ساڵی 2021 بڵاو کردەوە و رایگەیاند کە لە ساڵی رابردوودا، داھاتە گومرکییە بەدەستھاتووەکان، گەیشتووەتە تریلیۆنێک و یەک ملیار و 413 ملیۆن و 859 ھەزار و 817 دینار.

دەستەی ناوبراو لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە کۆی گشتیی داھاتە گومرکییە بەدەستھاتووکان لە ساڵی 2021دا بە بەروارد بە ساڵی 2020دا، بەڕێژەی 15 لەسەدا زیادی کردووە و ھاتووە: "داھاتە گومرکییە بەدەستھاتووەکان لە ساڵی رابردوودا، گەیشتووەتە تریلیۆنێک و یەک ملیار و 413 ملیۆن و 859 ھەزار و 817 دینار بووە".

بە پێی ئەو بڵاوکراوەیەی دەستەی گشتیی گومرکەکانی عێراق داهاتی گومرکی عێراق لە ساڵی 2020دا، 863 ملیار و 161 ملیۆن و 392 ھەزار و 512 دینار بووە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.