نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئاشكرای كرد، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سه‌رۆك وه‌زیران چووته شاری بابل به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له پرسه‌ی قوربانییانی ڕووداوه‌كه‌ی شاره‌دێی جه‌بله.
نووسینگه‌كه پوخته‌یه‌ك له قسه‌كانی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی له پرسه‌كه‌دا بڵاو كرده‌وه كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بوون:-
- ئه‌وه‌ی ڕوویداوه كوشتارگه‌یه‌كی دروسته كه دڵ ده‌هه‌ژێنێ، تاوانباره‌كان له‌ژێر په‌رده‌ی ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تن و ئه‌م تاوانه قێزه‌وه‌نه‌یان ئه‌نجامداوه و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش نابێت لێی بێ ده‌نگ بین.
- كاره‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌مان سه‌باره‌ت به تۆمه‌تباران خێرا كرد، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سوپاسی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی دادگا ده‌كه‌ین.
- بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی بابل و به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری بابل و به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری جه‌بله‌مان دا و ڕه‌وانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆمان كردن، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له تاوانه‌كه هه‌بوو ڕه‌وانه‌ی دادگاكانمان كردن بۆ ئه‌وه‌ی توندترین سزا بدرێن.
- ناوبراوان و زانیارییه ئه‌منییه بڵاوكراوه‌كانمان ڕوانه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی كرد بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و زانیارییه ناڕاستانه‌ی سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كه دابوویان.
- ڕاوێژكاری ئه‌منی نیشتمانیمان ڕاسپارد بۆ داڕشتنه‌وه‌ی پلانێك بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی كاره‌كانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، لابردنی هه‌موو كۆسپانه‌ی كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به‌كارده‌هێنرێن، هه‌روه‌ها دادنانی پلانێك بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی كاری ئه‌منی و هه‌واڵگری له وه‌زاره‌ت و سه‌رجه‌م ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی تاوانی له‌مجۆره له داهاتوودا ڕوونه‌داته‌وه.
- سه‌ره‌خۆشی له خێزانی كه‌سوكاری قوربانییان ده‌كه‌م، به‌ڵێنیش ده‌ده‌م به‌رده‌وامبم له چاودێكردنی ئه‌م بابه‌ته بۆ جێبه‌جێكردنی دادوه‌ری به‌سه‌ر سه‌رجه‌م تاوانباراندا، هه‌روه‌ها قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خێزانه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌ر.
- داواكارین له خوای گه‌وره ڕه‌حمه‌ت و لێخۆشبوو‌ن ببه‌خشێ به قوربانییه بێتاوانه‌كان، شه‌رمه‌زاری و ڕووڕه‌شی و سزایه‌كی توند بۆ تاوانباران.
جێی باسه چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا له شاره‌دێی جه‌بله له باكووری پارێزگای بابل ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان هێزه‌كانی پۆلیس و سوپای سواتی عێراق له‌گه‌ڵ داواكراوێك ڕوویدا و له ئه‌نجامیشدا 20 كه‌س كوژران.
سه‌ره‌تا وا بڵاو كرابووه‌وه كه كه‌سه‌كه داواكراوی مادده‌ی 4ی تیرۆر بووه و هه‌ڵساوه به ته‌قه‌كردن له ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و دواتریش كوشتنی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی و دواتریش خۆی، به‌ڵام دواتر كه‌سوكاری ڕه‌تیان كرده‌وه و جه‌ختیان كرده‌وه كه هێزه‌كانی ئه‌منییه‌كان به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی ته‌قه‌یان له خانووی داواكراوه‌كه كردووه و له ئه‌نجامیشدا ئه‌م كوشتارگه‌یه ڕوویداوه.
به‌هۆی گه‌وره‌یی ڕووداوه‌كه و زۆری قوربانییه‌كان و ناڕوونی ڕووداوه‌كه، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی كردبوو لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له ڕووداوه‌كه بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی ڕووداوه‌كه ڕوون بكرێته‌وه و هه‌روه‌ها تاوانبارانیش ڕاده‌ستی دادگاكان بكرێن، وه‌ك سه‌ره‌تاش بڕیاری ده‌ستگیركردنی 14 كه‌سی ده‌ركردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.