ئه‌مڕۆ چوارشه‌م نرخی نه‌وتی برێنت له بازاڕه‌كانی جیهان گه‌یشته سه‌رووی 81 دۆلار و ئه‌مه یه‌كه‌مجاره له ماوه‌ی 3 مانگی ڕابردوودا ئه‌م نرخه تۆمار بكات.
سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له 1.43% به‌رز بووه‌وه و بووه 81.14 دۆلار.
هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش به‌هه‌مانشێوه به ڕێژه‌ی 1% به‌رز بووه‌وه و بووه 77.74 دۆلار.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه ڕێكخراوی ئۆپیك بڕیاریدابوو له‌سه‌ر هه‌مان پلانه‌كانی بڕوات و به‌شێوه‌ی قۆناخ به قۆناخ ئاستی به‌رهه‌مهێنانی به‌رز بكاته‌وه به ڕێژه‌ی 400 هه‌زار به‌رمیل بۆ هه‌ر ڕۆژێك تا مانگی داهاتووی 2022.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.