سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی عێراق ئاشكرایان كرد، ئه‌مشه‌و و كه‌مێك پێش ئێستا به مووشه‌ك هێرشكراوه‌ته سه‌ر بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌دی سه‌ربازی له پارێزگای ئه‌نباڕ له ڕۆژئاوای عێراق.
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی عێراق بڵاویان كرده‌وه: سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌كی سیرام له بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د كارا كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێڕه‌وی مووشه‌كه‌كان بگۆڕێ و زیان به بنكه‌كه نه‌گه‌یه‌نێ.
به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان هێرشه مووشه‌كییه‌كه هیچ زیانێكی مرۆیی و ماددی نه‌بووه.
چه‌ند شایه‌د حاڵێك بۆ ئاژانسی (شه‌فه‌ق نیوز) گوتوویانه كه خۆیان بینیویانه مووشه‌كه‌كان له‌سه‌ر بارهه‌ڵگرێك له جۆری كیا له نزیك گوندی به‌ستامییه له پارێزگای ئه‌نباڕ به‌ره‌و بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د هاوێژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.