واق واق باڵنده‌یه‌كه له جۆری كوكولیدا (cuckoo bird) كه 54 جۆری هه‌یه له ئه‌وروپا و ئاسیا و ئه‌فه‌ریقیا و ئوستڕالیا ده‌ژی.
باڵنده‌ی واق واق قه‌باره‌كه‌ی مامناوه‌نده و درێژییه‌كه‌ی له نێوان 30 تا 36 سانتیمه‌تر ده‌بێت، كێشه‌كه‌ی نزیكه‌ی 65 گرام ده‌بێت.
باڵنده‌ی واق واق له‌سه‌ر شوێنی كراوه ده‌ژیت وه‌كو زه‌ڵكاو، له هه‌مان كاتدا له ناوچه چیاكانیش ده‌ژیت، هه‌رچه‌نده باڵنده‌ی واق واق ناوی له لیستی ئه‌و جۆره باڵندانه نییه كه مه‌ترسی له‌ناوچوونیان هه‌یه، به‌ڵام ژماره‌یان به‌ره‌و كه‌مبوون ده‌چێت.
باڵنده‌ی واق واق له سه‌ره‌تای مانگی ئهیلوول له ئه‌وروپا و ئاسیا، به‌هۆی سه‌رما و سه‌هۆڵ و ده‌ستكه‌وتنی خوارده‌مه‌نی كۆچ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌فریقیا .
ئه‌وه‌ی زۆر سه‌یره باڵنده‌ی واق واق به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هێلانه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی دروست ناكات، به‌ڵكو هێلانه‌ی باڵنده‌كانی تر به‌كار ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی هێلهكهكانی خۆی له ناو دابنێت و بیكاته هێلانه‌ی خۆی، ئه‌م باڵنده‌یه له توانایدایه زیاتر له 120 باڵنده له خشته ببات، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی هێلهكهكانیان له هێلكه‌ی ئه‌و ده‌چێت، ئه‌م باڵنده‌یه ده‌توانێت 12 تا 22 هێلكه له وه‌رزێكدا دابنێت.
باڵنده‌ی واق واق ده‌نووكێكی درێژی باریكی هه‌یه، له‌گه‌ڵ دوو باڵی درێژ كه له كاتی فڕین‌دا زۆر له باڵنده‌ی هه‌ڵۆ ده‌چێت، زیاتر گۆشت ده‌خوات و ته‌مه‌نی تا شه‌ش ساڵان ده‌ژیت .
هۆكاری ئه‌و ناوه‌ی كه لێی نراوه بۆ ده‌نگه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له وشه‌ی "واق واق" ده‌چێت و ئه‌م ده‌نگه‌ش زیاتر بۆ نێرینهكهیه، به‌ڵام مێینه‌ی باڵنده‌ی واق واق ده‌نگێكی جیاوازی هه‌یه.
ئا- كامران
ژێده‌ر- خدمات محتوی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.