پزیشكێكی پسپۆڕی خۆراك باس له‌وه ده‌كات كه خواردنی كه‌ره به‌شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ سوودێكی زۆر به مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، چونكه زبده به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چه‌ندان ڤیتامینی تێیدایه و هه‌روه‌ها چهورییهكهشی سوود به به‌رزكردنه‌وه‌ی سیسته‌می به‌رگری و گه‌ده و مێشكی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێ.
ئه‌لیۆنا ستیبانۆڤا كه پسپۆرێكی خۆراكه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه مرۆڤێكی ته‌واو و پێگه‌یشتوو پێویسته له ڕۆژێكدا له‌نێوان 20 تا 30 گرام زیاتر كه‌ره نه‌خوات، هه‌روه‌ها بۆ منداڵانیش خواردنی تا 10 گرام ئاساییه.
پسپۆره‌كه گوتیشی: ئامۆژگاری هاووڵاتییان ده‌كه‌م له كاتی كڕینی كه‌ره‌دا ڕه‌چاوی كوالێتی جیهانی زبدهكه و ئه‌و كۆمپانیایه بكه‌ن كه دروستی كردووه، هه‌روه‌ها كه‌ره ده‌بێت ڕێژه‌ی چه‌ورییه‌كه‌ی بریتی بێت له 82.5% به‌بێ تێكردنی هیچ تام و ڕه‌نگێك.
ئه‌لیۆنا ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كات كه هه‌وكردنی گه‌روویان هه‌یه كه‌ره نه‌خۆن تا هه‌وكردنه‌كه‌یان نامێنێ، چونكه كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر ته‌واوی جه‌سته‌ی مرۆڤ دروست ده‌كات.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی حهساسییهیان هه‌یه با كه‌ره نه‌خۆن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی به‌رگه‌ی لاكتۆز ناگرن و ئه‌وانه‌شی كه كێشه و نه‌خۆشی به‌رگریی جه‌سته‌یان هه‌یه، له هه‌مووی گرینگتر ئه‌وانه‌ی كه نه‌خۆشی دڵ و بۆڕییه‌كانی خوێنیان هه‌یه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت كه‌ره بخۆن نه‌بادا ڕێژه‌ی كۆلیسترۆل له خوێنیاندا به‌رز بكاته‌وه و كێشه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن و گیرانی بۆڕییه‌كانی خوێنیان بۆ دروست بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.