پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند، بە تۆمەتی هەڕەشەکردن و بەکارهێنانی ئافرەتان تۆمەتبارێک دەستگیر کرا.
بەشی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە پۆلیسی ناو شاری سۆران / بنكەی پۆلیسی ســـۆران توانییان تۆمـــەتبارێكی داواكراو لەلایەن دادگایی لێكۆلینەوەیی زاخۆ دەستـــگیر بكەن، بەناوی (س-ص -ع ) بەپێی مادەیی (2) لە یاسایی خراپبەكارھێــنانی ئامێــرەكانی پەیوەندی.
ڕاشیگەیاند: لە ئەنجامی لێكۆڵیـنەوە بۆمان دەركەوت كە تۆمەتباری ناوبراو پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ دەیان ئافرەت دروست كردووە، دواتر ھەڵساوە بە ھەڕەشەكردن و بەكارھێـــنانیان.
ئاماژەی بەوەش دا کە"لێرەوە داوا دەكەین لە ھاونیشتمانیان بەگشتی و ئافرەتان بەتایبەتی كە وشیار و چاوكراوە بن بەشێوەیەكی تەندروست پلاتفۆڕمەكانی تۆڕی كۆمەڵایەتی بەكاربھێنن، لەكاتی بوونی ھەر كێشەیەک ئاگاداری پۆلیس بكەنەوە بەمەبەستی یارمەتیدانیان و پاراستنیان لە ھەر پلان و ھەڕەشەیەكی ئەدەبی و ئەخلاقی".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.