Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 12:24

یەکەم تاقیکردنەوەی سەرجێیی ڤاکسینی شینگڵسی فایزەر-بایۆنتێک لە نیوەی دووەمی ئه‌مساڵ ئەنجامدەدرێت

کوردستان TV
100%

کۆمپانیای دەرمانی فایزه‌ری ئەمریکی و کۆمپانیای بایۆنتێکی بایۆتەکنەلۆژیای ئەڵمانی، رێککەوتنێکی ھەماھەنگییان بۆ پەرەپێدانی یەکەم ڤاکسین لەسەر بنەمای (m-RNA) بۆ نەخۆشیی شینگڵس، واژوو کرد.

بایۆنتێک لە راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ لەسەر ماڵپەڕی كۆمپانیاكه‌ بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، واژوو کردنی رێککەوتنێکی بە مەبەستی ئەنجامدانی توێژینەوە، پەرەپێدان و بازرگانی لە دژی نەخۆشیی شینگڵس کە به‌هۆی ڤایرۆسەوه‌ دەگوازێتەوە، راگەیاند.

ئەوەش راگەیەندراوه‌ کە بەمەبەستی پەرەپێدانی ڤاکسینی شینگڵس لە رێگای تەکنەلۆژیای (m-RNA)وە زانایانی ھەردوو کۆمپانیاکە بە سوود وەرگرتن لەو پلاتفۆرمانەی کە لە پەرەپێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا بەکارھێنراوبوو، دەتوانن دەست بەکارەکانیان بکەن.

بەپێی رێککەوتنەکە، فایزه‌ر بڕی ٢٢٥ ملیۆن دۆلار وەکو پێشەکی دەدات بە بایۆنتێک و كۆمپانیاكه‌ش، بڕی 25 ملیۆن دۆلار لە بەرامبەر تەکنەلۆژیای دژەتەنی تۆمارکراو دەدات بە فایزه‌ر.

جەخت لەوەش کراوەتەوە کە یەکەم تاقیکردنەوەی سەرجێیی ڤاکسینی شینگڵسی فایزەر-بایۆنتێک، لە نیوەی دووەمی ساڵی 2022دا ئەنجامدەدرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.