نزیکه‌ى هه‌زار یه‌که‌ى نیشته‌جێبون بۆ که‌مئه‌ندامان له شارى که‌لار دروست ده‌کرێت و له دواى ته‌واوبوونى ڕێکاره ئیداری و یاساییه‌کان، ده‌ست به جێبه‌جێکردنیان ده‌کرێت.
ده‌روون عومه‌ر، به‌ڕێوەبه‌رى گشتیى چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى کۆمه‌ڵایه‌تیى گه‌رمیان، رایده‌گه‌ێنێت: پرۆژه‌یه‌کى نیشته‌جێوون بۆ که‌مئه‌ندامان و خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت (کورته باڵاکان، نابینایان، تلاسیما) له سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان، به دیاریکراوى له شارى که‌لار، دروست ده‌کرێت، خۆشبه‌ختانه ئێستا پرۆژه‌که ڕه‌زامه‌ندیى ده‌سته‌ى گشتیى وه‌به‌رهێنانى بۆ وه‌رگیراوه و له‌دواى ته‌وابوونى ڕێکاره یاسایى و ئیدارییه‌کان ده‌ست به جێبه‌جێکردنى پرۆژه‌که ده‌کرێت.
ده‌شڵێت: پرۆژه‌که به‌گشتى 1000 یه‌که‌ى نیشته‌جێبون له‌خۆ ده‌گرێت، به شێوه‌ى قیستى درێژخایه‌ن و به‌بێ وه‌رگرتنى سوود به‌سه‌ر خاوه‌نپێداویستییه تایبه‌ته‌کاندا دابه‌ش ده‌کرێت، ئێستا به هاوکاریى ئیداره‌ى گه‌رمیان و به‌ڕێوەبه‌رایه‌تیى نه‌خشه‌دانانى گه‌رمیان سه‌رقاڵى دابینکردنى زه‌ویین بۆ پرۆژه‌که.
بەڕێوەبه‌رى گشتیى چاودێرى و گه‌شه‌پێدانى کۆمه‌ڵایه‌تیى گه‌رمیان ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: "میکانزمى دابه‌شکردنى یه‌کەکانی نیشته‌جێبوون له‌سه‌ر بنه‌ماى دابه‌شکردنى فۆڕمى تایبه‌ت ده‌بێت که هه‌مووى به شێوه‌ى خاڵبه‌ندى دیاری کراوه بۆ ئه‌وه‌ى که‌سانى موسته‌حه‌ق و شایسته سوودمه‌ند بن، به دڵنیاییەوە ڕێگه به هیچ ده‌ستێوردانێک ناده‌ین له هه‌رلایه‌که‌وه بێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.