له‌م وه‌رزه‌دا تووش بوون به‌هه‌ڵامه‌ت له نێو هاوڵاتیان زۆر ده‌بێت ، له ئه‌نجامدا پژمین و ئاو لێهاتن له ناو لووت زۆر ده‌بێت ،هه‌روه‌ها تووشی سهرئێشهوئازاری قورگ ده‌بێته‌وه.
بۆ رێگری گرتن له پژمین و راگرتنی ئاولێهاتنی لووت هه‌ندێك خوارده‌مه‌نی هاوكارێكی باشن لێره‌دا ئاماژه‌یان پێده‌ده‌ین:
- میوه‌ی كیوی: میوه‌ی كیوی ده‌وڵمه‌نده به ڤیتامین سی هاوكارێكی باشه بۆ به‌هێز كردنی كۆئه‌ندامی به‌رگری و زیاد كردنی چالاكی .
- گوێچكه ماسی: به‌هۆی ئه‌وه‌ی گوێچكه ماسی ده‌وڵه‌مه‌ند به ماده‌ی (زینك) به‌جۆرێك بۆهه‌ر 100 گرامێك 600 رێژه‌یه‌كی زۆر له پێداویستی له جه‌سته‌ی مرۆڤ له زینك دابین ده‌كات .
- ماست: به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماست ده‌وڵه‌مه‌نده به بروبیكوتكس هاوكارێكی باشه‌و به‌رگری جه‌سته، به‌شێوه‌یه‌ك له كوپێكی ماست دا هه‌زاران به‌كتریای به‌سوود هه‌یه كه كاریگه‌ری ئه‌رێنی ده‌بێت بۆ به‌هێزكردنی به‌رگری جه‌سته‌ی مرۆڤ.
- بیبه‌ری تیژ(تون): بۆ ڕاگرتنی پژمین و ئاولێهاتنی لووت هاوكارێكی باشه ، له هه‌مان كاتدا له كاتی خواردنی پله‌ی گه‌رمی جه‌سته جێگیر ده‌كات .
سیر: به‌هۆی ئه‌وه‌ی سیر دژی میكرۆب، ڤایرۆسه هاوكارێكی باشه بۆ كردنه‌وه‌و فراوانكردنه‌وه‌ی رێره‌وی هه‌ناسه‌دان ، له‌هه‌مان كاتدا فاكته‌رێكی باشه بۆ خۆپارستن و راگرتنی پژمین.
ئا- كامران
ژێده‌ر- حیاة صحیة
پێنج جۆره خواردن له تووشبوون به هه‌ڵامه‌ت ده‌تپارێزێت

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.