سوپای عێراق له 6ی كانوونی دووهمی ساڵی 1921 دامهزاروهو بهو بۆنهیهوه مستەفا کازمی،سەرۆکوەزیرانی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە.
سەرۆکوەزیرانی عێراق نووسیوویەتی "لە جەژنی 101 هەمیدا دەست لەسەر سنگ بۆ سوپای قارەمان دەوەستین، سڵاو لە هەموو ئەو مەچەکانەی بۆ بەرگرییکردن لە عێراق جەنگاون، بۆ ئەو چاوانەی ئێشکیان گرتووە بۆ پاراستنی سنوورەکەی".
مستەفا کازمی جەختی لەوەشکردووەتەوە سوپای وڵاتەکەی بەهەموو پێکهاتەکانییەوە دەستەبەرییە بۆ عێراقێکی سەربەرزی سەربەخۆ و رایگەیاندووە "بە ئێوەوە بەسەر تیرۆردا سەرکەوتین و ناسنامەی عێراقیمان پاراست".
سەرۆکوەزیرانی عێڕاق لە کۆتایی پەیامەکەیدا نووسیوویەتی "خۆشەویستی گەلتان پیرۆز بێت و سەربەرزی بۆ ئەو شەهیدانەی لە پێناو نیشتماندا شەهیدبوون".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.