Erbil 38°C چوارشەممە 10 حوزەیران 14:02

پۆلیسی سلێمانی: ئەو تۆمەتبارە دەستگیرکرا کە تەقەی لە ھۆتێلێک کردبوو

کوردستان TV
100%


مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە تەقەی لەھۆتێلێک کردبوو.
له‌ راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: ئێوارەی دوێنێ 2022/1/5، تۆمەتبارێک تەقەی لەھۆتێلێک کرد، دەستبەجێ پۆلیسی فریاکەوتن گەیشتە شوێنی ڕووداوەکەو  تەقەکەرەکە دەستگیرکرا.
پۆلیس راشیده‌گه‌ێنێت: ھەروەھا لەکاتی دەستگیکردنی تۆمەتبارەکەدا دەستیشگیرا بەسەر ئەو چەکەدا کە تۆمەتبارەکە تەقەی پێکردبوو.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات: تۆمەتبار (م، ف، ع) لەدایکبووی 1993 بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لەلایەن بنکەی پۆلیسی بەکرەجۆوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.