Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 12:34

کازاخستان.. دەیان خۆپیشاندەر کوژران و زیاتر لە هەزاری دیکەش بریندار بوون

کوردستان TV
100%


قاسم جۆمارت تۆکاییڤ، سەرۆکی کازاخستان لە گوتارێکی تەلەڤیزیۆنیدا رایگەیاند، کازاخستان رووبەڕووی خراپترین بارگرژی دەبێتەوە لە ماوەی دەیەی رابردوو، لەو بارەیەوە رایگەیاند، داوام لە رێکخراوی پەیماننامەی ئاسایشی بە کۆمەڵ کرد کە هاوپەیمانییەکی سەربازییە و پێکدێت لە رووسیا، بیلاڕووسیا، ئەرمینیا، کازاخستان، قیرغیزستان و تاجیکستان لەپێناو یارمەتی وڵات لەو بارگرژییە.
ئاژانسی هەواڵی ئینتەرفاکس لە گوتەبێژی هێزی پۆلیسی ئەو وڵاتەی گواستەوە و رایگەیاند، "لە درەنگانی شەودا هێزە توندڕەوەکان هەوڵیان دا هەڵکوتنە سەر چەند باڵەخانەیەک و بەشی پۆلیسی شاری ئەلماتی و چەند ئیدارەیەکی خۆجێی و ناوەندەکانی پۆلیس، لە ئاکامدا هێزەکان رووبەڕوویان بوونەوە و دەیان خۆپیشاندەر کوژران". 
بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، ماوەی پێنج رۆژە خۆپیشاندان زۆربەی شارەکانی کازاخستانی گرتووتەوە و بەهۆی رووبەڕووبوونەوە لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە تا ئێستا دەیان کەس کوژراون و زیاتر لە هەزار خۆپیشاندەر بریندار بوون، کە لە نێو کوژراوەکاندا 8 کارمەندی هێزە ئەمنییەکان هەیە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.