Erbil 38°C چوارشەممە 10 حوزەیران 12:08

دیاری حوسێن: ڕاکان جبووری کۆتایی ھاتووە و پارتی و یەکێتی دەگەنە رێککەوتن

کوردستان TV
100%


 جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک- گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، پۆستی پارێزگار لە ماوەی ڕابردوودا بە رێککەوتن یەکلا کراوەتەوە، بەڵام بە ھۆی ئەو دۆخەی ئەم دواییە ھاتە پێش، راکان جبووری بووە پارێزگار، بێگومان ئەمەش کۆتایی ھاتووە و پارتی و یەکێتی بە رێککەوتن ئەو پۆستە یەکلا دەکەنەوە و جارێکی دیکە پۆستی پارێزگاری کەرکووک بە کورد دەدرێتەوە.

دیاری حوسێن،  جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک- گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان  به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند، پۆستی پارێزگاری کەرکووک پشکی کوردە، بارودۆخێکی نائاسایی راکانی بە وەکالەت کردە پارێزگار، ئەگەر نا ھەر دەبوو پارێزگار کورد بێت، بۆیە ئێستا پارتی و یەکێتی لەسەر پرسی سەرۆککۆمار و پارێزگاری کەرکووک دەگەنە رێککەوتن، چونکە پارتی و یەکێتی بە یەک لیست دەچنە بەغدا، لەبەر ئەوەی پارێزگار پێشتر عەبدولڕەحمان مستەفا بوو کە کەسێکی بێلایەن بوو و بە رێککەوتنی پارتی و یەکێتی دانرا و دواتر نەجمەدین کەریم ئەویش بە رێککەوتن بوو و پاشان کە 16ی ئۆکتۆبەر ھاتە پێش، راکان جبووری جێگر بوو بە وەکالەت و بووە پارێزگار تا ئێستا، بۆیە بەو شێوەیە بەردەوام بوو.

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک- گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان  ڕوونیشی کردەوە، پارێزگار مەرج نییە سەر بە یەک لایەن بێت و ھەر بۆ ئەوان بێت، بۆیە  پۆستی پارێزگار و سەرۆککۆمار چەند حەقە بۆ لایەنەکانی دیکە بێت، ھێندەش حەقە بۆ پارتی بێت، چ بەپێی قورسایی بێت یاخود بەپێی کورسییەکان بێت و لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاش پارتی زۆرینەیە، بەڵام دواجار بە رێککەوتن یەکلا دەکرێتەوە بدرێتە چ لایەنێک.
ده‌شڵێت، راکان جبووری ھەوڵ دەدات کە بمێنێتەوە و خۆپیشاندان بە خەڵک دەکات، بەڵام ئەمە کۆتایی ھاتووە و چیتر وەکو پارێزگار نامێنێت، بۆیە ئەو پۆستە جارێکی دیکە دەدرێتەوە کورد، چونکە پشکی کوردە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.