رێوڕه‌سمێک بە بۆنەی هێنانه‌وه‌ی رووفاتی 150 سه‌ربازی ئێرانی كه له جه‌نگی عێراق- ئێران (1980-1988)دا كوژراون ئه‌نجام درا.
رێوڕه‌سمی هێنانه‌وه‌ی رووفاتی 150 سه‌ربازی ئێرانی كه له جه‌نگی عێراق-ئێران (1980-1988) دا كوژراون و دوای نزیكه‌ی 35 ساڵ له کوژرانیان، ته‌رمه‌كانیان گه‌یشتوونه‌ته‌وه ئێران له كه‌مپی زانكۆی تاران ئه‌نجام درا.
ته‌رمی ئه‌و سه‌ربازانه كه له كاتی لێكجیاوازدا دۆزراونه‌ته‌وه، دوای ئه‌و رێوڕه‌سمه‌ی كه له تاران و پارێزگاكانی دیكه‌ی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چن، به خاك ده‌سپێردرێن.
ئه‌و سه‌ربازانه‌ی له شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان عێراق و ئێران كوژراون، به‌ڵام ته‌رمه‌كانیان نهدۆزراوهتهوهو له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به "سه‌ربازانی بێ‌ناو" ناویان ده‌هێندرێت.
ئه‌م رووفاتانه كه له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه و به دواداچوونه‌كان له عێراق ده‌دۆزرێنه‌وه له كاتی لێكجیاوازدا ده‌بردرێنه‌وه ئێران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.