به‌هۆی سۆپاوه ئاگر له قوتابخانه‌ی هیرانی بنه‌ڕه‌تی كه‌وته‌وه.
بنکـەی بەرگـری شـارسـتانی حـاجـیاوا بڵاویكردۆته‌وه كه ئەمڕۆپێنجشهممه 2022/1/6 کاتژمێر ( 9:20 ) پێش نیوەڕۆ، بنکەكهیان ئاگاداركراوه‌ته‌وه کە ڕوداوێکی ئاگر کەوتنەوە لە قوتابخانه‌ی هیرانی بنهڕِهتی لە گەڕەکی دابان دا ھەیە.
هه‌روه‌ها بنکـەی بەرگـری شـارسـتانی حـاجـیاوا ده‌ڵێت: دوای ئاگادار کردنەوەمان ، تیمێك بەسەرپەرشتی ئەفسەری بنکە گەیشتنە شوێنی ڕوداوه‌كه‌و توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و تەواوی قوتابیان و مامۆستایان لە ڕوداوی ئاگركهوتنهكهدا سەلامەتن .
بنکـەی بەرگـری شـارسـتانی حـاجـیاوا ، روونیشیكردۆته‌وه كه هۆكاری ئاگره‌كه سۆپایه‌كی نه‌وتی بووه‌و بۆته هۆی ره‌ش بوونی پۆلێكی قوتابخانه‌كه و سه‌رجه‌م قوتابیانیش كه ژماره‌یان 863 قوتابییه، سه‌لامه‌ت بوون .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.