ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هۆشداری لە بارەی ئۆکڕانیا دەداتە ڕووسیا، جەختی کردەوە تا ئەو کاتەی لوولەی تفەنگی ڕووسیا بە سەری ئۆکڕانیاوە بێت، هیچ گفتوگۆیه‌كی دیپلۆماسی لەگەڵ ڕووسیا به‌رهه‌میان نابێت.
ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دوێنی دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئانالینا بێربۆكی وەزیری دەرەوەی ئه‌ڵمانیا له كۆنگره‌یەكی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا گوتی: بۆ ئەوەی گفتوگۆکان لەگەڵ ڕووسیا بەرهەمیان هەبێت، پێویستە مۆسکۆ گرژییەکان لەگەڵ ئۆکڕانیا کەم بکاتەوە.
هه‌روه‌ها گوتیشی: هه‌تا ئه‌و كاته‌ی لووله‌ی چه‌كی ڕووسیا به‌سه‌ر ئۆكڕانیاوه بێت، گفتوگۆكانی داهاتوو هیچ به‌رهه‌مێكی نابێت و بەرەوپێشچوونێکی دیپلۆماسی لەگەڵ مۆسکۆ دروست نابێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، بۆ ئەوەی گفتگۆکان لەگەڵ ڕووسیا بەرهەمیان هەبێت پێویستە مۆسکۆ گرژییەکان لەگەڵ ئۆکڕانیا کەم بکاتەوە.
هاوكات هۆشداریشی به ڕووسیا دایه‌وه كه ئه‌گه‌ر بەردەوام بێت لە زیادکردنی گرژییەکان لەسەر سنووری ئۆکڕانیا، ئەوا ئەمریکا وەڵامێکی خێرای بۆ دەبێت، بلینكن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هەر دەستدرێژییەکی سەربازی دژی ئۆکڕانیا ئەنجامێکی خراپ و تێچوونی قورسی دەبێت.
جێی باسە ئۆكڕانیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا، ڕووسیا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه هێزێكی زۆری له‌نزیک سنووری ئۆكڕانیا كۆكردۆته‌وه، واشنتۆنیش هه‌ڕه‌شه‌ی له مۆسكۆ كردووه ئه‌گه‌ر هێرش بكاته سه‌ر ئۆكڕانیا ئه‌وا سزای به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت، له‌به‌رامبه‌ریشدا مۆسكۆ دووپاتی کردەوە کە هیچ پلانێكی دوژمنكارانه‌ی به‌رامبه‌ر به ئۆكڕانیا نییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.