Erbil 38°C چوارشەممە 10 حوزەیران 12:09

دوای بڵاوبوونەوەی چەند گرتە ڤیدیۆیەکی بە چەکەوە تۆمەتبارێک دەستگیر کرا

کوردستان TV
100%

 

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیر دەکات دوای بڵاوبوونەوەی چەند گرتە ڤیدیۆیەکی کە بە چەک و تابلۆی ساختەی ئۆتۆمبێل هەوڵی نانەوەی پشێوی دەدات.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕاگەیانراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە " مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی کوردسات تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد کە لە چەند شوێنێکی شاری سلێمانی تەقەی کردووە و پێشتر چەند فەرمانێکی گرتنی هەبووە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو "دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوبووەوە کەوا تۆمەتبارێک چەک و چەند تابلۆیەکی ئۆتۆمبێلی ساختەی پێیە و هەوڵی نانەوەی پشێوی دەدات، دەستبەجێ بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بنکەکانی ڕاسپارد کە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی وردی بەپەلە بکەن بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار.

ڕوونیشی کردەوە " دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار لەلایەن بنکەی پۆلیسی کوردسات بەناوی (د.ک.ع ) دەستگیر بکرێت و لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێک کە تابلۆی ساختەی پێوەبووە و لەگەڵ چەند تابلۆیەکی دیکەی ساختەی ئۆتۆمبێلدا".

پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بەوەش دا " تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی (279) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە و لەهەر شوێنێکی دیکەش داواکراو بێت ڕەوانەی شوێنی داواکردنەکەی دەکرێت بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان".

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.