دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو دوو بوومه‌له‌رزه له باشووری عێراق له پارێزگای به‌سڕا ڕوویانداوه و پله‌ی به‌رزی له‌رزینه‌كه‌شی 4 بووه به پله‌ی ڕێخته‌ر.
ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق ئاشكرای كرد: شه‌وی ڕابردوو كاتژمێر 9:40 بوومه‌له‌رزه‌ی یه‌كه‌م به گوڕی 4 پله‌ی ڕێخته‌ر له شارۆچكه‌ی زوبێری له پارێزگای به‌سڕا له باشووری عێراق ڕوویداوه.
ئاشكراشی كرد، دواتر بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی تر هه‌ر له شارۆچكه‌ی زوبێر له كاتژمێر 10:34 به پله‌ی ڕێخته‌ری 3.3 ڕوویداوه.
ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق جه‌ختیشی كرده‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌رزینی زه‌وی به پله‌ی ڕێخته‌ر نزم بووه، كه‌متر دانیشتووانی شارۆچكه‌ی زوبێر و پارێزگای به‌سڕا هه‌ستیان به بوومه‌له‌رزینه‌كه كردووه.
لای خۆشییه‌وه ئاژانسی ده‌نگوباسی كوێت (كۆنا) ڕایگه‌یاند كه بوومه‌له‌رزه‌كه له‌نێو خاكی كوێتیش هه‌ستی پێكراوه و له‌وێ پله‌ی ڕێخته‌ری 3.9ی تۆمار كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.