وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له‌باره‌ی تۆماركردنی یه‌كه‌م حاڵه‌تی ڤایرۆسی گۆڕاوی كۆڕۆنا له پارێزگای دهۆك، ئاشكرای كرد كه گه‌یشتنی ڤایرۆسه‌كه بۆ عێراق چاوه‌ڕوانكراو بوو.
دوێنێ پێنجشه‌م وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان تۆماركردنی یه‌كه‌م حاڵه‌تی ڤایرۆسی ئۆمیكڕۆنی ئاشكرا كرد كه 5 ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن له پارێزگای دهۆك و یه‌كێكیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ره‌با فه‌لاح ئه‌ندامی تیمی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ڕایگه‌یاند: گه‌یشتنی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن بۆ عێراق شتێكی چاوه‌ڕوانكراو بوو به‌هۆی زۆری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له وڵاتانی دراوسێ و جیهاندا.
ڕاشیگه‌یاند: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق پێشتر چه‌ند جارێك هۆشداری له‌مباره‌یه‌وه بڵاو كردبووه‌وه و له‌سه‌رجه‌م به‌یاننامه‌كانی ئه‌م دواییه‌یدا باسی ئه‌م حاڵه‌ته‌ی كردبوو.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌موو پێداویستییه‌كمان ئاماده كردووه له ئه‌گه‌ری زۆربوونی تووشبووان ئه‌ویش به ئاماده‌كردنی نه‌خۆشخانه و ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان، هه‌روه‌ها له ڕووی چاره‌سه‌رییه ته‌ندروستییه‌كانیش وه‌ك ئاماده‌كردنی ده‌رمان و كادیری ته‌ندروستی و شوێنی مانه‌وه‌ی نه‌خۆش ئاماده‌كاری ته‌واومان كردووه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی تیمی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق داواشی له هاووڵاتییان كرد زیاتر پابه‌ندی بڕیار و ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن و هه‌روه‌ها ڤاكسین وه‌ربگرن، چونكه ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌مه تاكه چاره‌سه‌ره بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه و سه‌رجه‌م گۆڕاوه‌كانیشی.
لای خۆشییه‌وه دكتۆر سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای ڕاگه‌یاندنی تۆماركردنی یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبووی ئۆمیكڕۆن، جه‌ختی كردبووه‌وه كه ئێستا ئۆمیكڕۆن له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و ڕه‌نگه له ڕۆژانی داهاتووشدا له پارێزگاكانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش حاڵه‌تی تر پشتڕاست بكرێته‌وه، داواشی له هاووڵاتییان كردبوو پابه‌ندی ته‌واوی ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی بن و ماسك ببه‌ستن و ڤاكسین وه‌ربگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.