نرخی نه‌وت ئه‌مڕۆ هه‌ینی له بازاڕه‌كانی جیهاندا به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی باشی به‌خۆیه‌وه بینی به‌هۆی دروستبوونی پشێوی و ئاڵۆزییه‌كانی كازاخستان و هه‌روه‌ها نزمبوونه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له لیبیا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت 48 سه‌نتی هاته سه‌ر و به‌ڕێژه‌ی 0.6% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و گه‌یشته 82.47 دۆلار، دوێنی پێنجشه‌میش پێش داخستنی بازاڕه‌كان نرخه‌كه‌ی 1.6% به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی بوو.
به‌هه‌مانشێوه نرخی به‌رمیلی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و 50 سه‌نتی هاته سه‌ر واته به ڕێژه‌ی 0.6% به‌رزبووه‌وه و نرخه‌كه‌ی گه‌یشته 79.96 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.