به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر داوا له شوفێران ده‌كات له‌م چه‌ند شه‌وه‌ی داهاتوودا زۆر وریا بن.
فازڵ حاجی به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: شوفێران به گشتی و بە تایبەتی ئەو شوفێرانەی کە بە شەو هاتووچۆی نێوان پارێزگاکانی هەرێم و شارەکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق دەکەن ئاگاداربن لە ئەگەری دروستبوونی تەمی زۆر چڕ لە کاتەکانی شەودا.
ڕاشیگه‌یاند: چڕی تەم له‌م چه‌ند شه‌وه‌ی داهاتوو ئەوەندە زۆرە، ڕێژەی بینینی ئاسۆیی دەگەیەنێتە نزیک لە سفر، کە ئەمەش زۆر مەترسیدار دەبێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر داواشی كرد كه لە کاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێڵ لەم چەند شەوەی داهاتوودا زۆر وریا بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.