Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 12:53

بایدن جه‌نه‌ڕال کۆرێلا بۆ پۆستی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریکا دیاری ده‌کات

کوردستان TV
100%

 

جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری دا جه‌نه‌ڕال مایكل ئیریك كۆرێلا بۆ پۆستی فه‌رمانداری گشتی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا كاندید بكات.

جه‌نه‌ڕال كۆرێلا شاره‌زاییه‌كی باشی له‌ هه‌ردوو جه‌نگی عێراق و ئه‌فغانستان هه‌یه‌ و بڕیاره‌ شوێنی جه‌نه‌ڕال فڕانك ماكێنزی بگرێته‌وه‌ كه‌ له‌ ساڵی 2019وه‌ فه‌رمانداری گشتی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكییه‌ و بڕیاریشه‌ له‌ به‌هاری داهاتوو كۆتایی به‌ كاره‌كانی بێت.

كۆرێلا ئێستا فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی 18ی ئاسمانی سوپایه‌ له‌ فۆڕت براگ، خاوه‌نی سێ ئه‌ستێره‌ی سه‌ربازییه‌ و له‌كاتی وه‌رگرتنی پۆسته‌ نوێیه‌كه‌شدا ئه‌ستێره‌ی چواره‌می پێ ده‌درێ.

كۆرێلا له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكانی پێشووی ئه‌مه‌ریكا باراك ئۆباما و دۆناڵد تره‌مپ پۆستی سه‌ربازی باڵای پێدراوه‌ و شاره‌زاییه‌كی باشیشی له‌ دۆسییه‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌ سوپای ئه‌مه‌ریكادا هه‌یه‌، هه‌روه‌ها پێشتر له‌ عێراقیش له‌ ساڵی 2005 به‌ سه‌ختی بریندار ببوو.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.