به مهبهستی گفتوگۆكردن لهگهڵ لایهنه عێراقییهكان، شاندی هاوبهشی پارتی دیموكراتی كوردستان و یهكێتی نیشتمانی كوردستان گهیشتنه بهغدا.
پەیامنێری (كوردستان تیڤی) ڕایگهیاند: ئەمرۆ ههینی شاندی پارتی بە سەرۆكایەتی ھۆشیار زێباری و شاندی یەكێتی بە سەرۆكایەتی عیماد ئەحمەد گەیشتنە شاری بەغدا و بۆ دوای نیوەرۆش لە بارەگای نوێنەرایەتی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە بەغدا كۆبوونەوەی ھاوبەش ئەنجام دەدەن.
ئاشکراشی کرد کە پارتی و یەكێتی لە بەغدا بە ھاوبەشی لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان بە تایبەتیش شیعەكان لهبارهی پێكھێنانی حكوومەتی نوێی عێراق گفتوگۆ دەكەن.
ئهمه له كاتێكدایه كه ڕۆژی چوارشهمی ڕابردوو شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەکتەبی سیاسیی پارتی لە هەولێر کۆببوونەوە.
دوای کۆبوونەوەکە مەحموود محەمەد گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگهیاندبوو كه کار دەکەن بۆ ئەوەی بەیەک کارنامه بچنە بەغدا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق.
جێی باسه بڕیارە ڕۆژی یەكشەمی داهاتوو كۆبوونەوەی یەكهمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام بدرێ و تێیدا ئەندامانی ئەنجوومەن سوێندی یاسایی بخۆن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.