ده‌سته‌ی ڕێكخستنی پاراستنی داتا و زانیارییه‌كانی فڕه‌نسا سزای دارایی 210 ملیۆن یۆڕۆی به‌سه‌ر هه‌ردوو كۆمپانیای گۆگل و فه‌یسبووك سه‌پاند.
ده‌سته‌كه بڕیاری دا سزای گۆگڵ بدات به 150 ملیۆن یۆرۆ، هه‌روه‌ها سزاكه‌ی به‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكیشدا بریتییه له 60 ملیۆن یۆرۆ.
هۆكاری سزادانی دوو كۆمپانیاكه‌ش له‌لایه‌ن فه‌ڕه‌نساوه پێچه‌وانه‌ی یاسا تایبه‌تمه‌نده‌كانی ئه‌وروپایه كه هه‌ردوو كۆمپانیاكه نه‌یانتوانیوه بۆ به‌كارهێنه‌رانیان ڕێگه‌یه‌كی ئاسان بدۆزنه‌وه بۆ له‌كارخستنی ئامێره‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی ئۆنلاین.
ده‌سته‌كه ئاشكرای كرد كه هه‌ردوو كۆمپانیاكه به‌ڵێنیان دابوو ته‌نیا به دووگمه‌یه‌ك و به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان به‌كاربه‌ران بتوانن زانیارییه كه‌سییه‌كان بناسنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئامێره‌كانیان له‌كار بخه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش فه‌ڕه‌نسا ماوه‌ی 3 مانگیان پێ دابوون بۆ كاره‌كه، به‌ڵام هه‌ردوو كۆمپانیاكه نه‌یانتوانی بوو كاره‌كه ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌وروپا پێشتر چه‌ند كۆمپانیایه‌كی تری ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌مه‌ریكی سزا دابوو له‌وانه‌ش ئه‌پڵ و ئه‌مازۆن دوای ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانیبوو كاره‌كانی ڕێخستنه‌وه بۆ داتاكانیان ئه‌نجام بده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.