تۆڕی ئافرەتانی سیاسی ئەفغانستان نیگەرانییان دەربڕیووە لە سنوورداکردن و بێبەشکردنی ئافرەتانی وڵاتەکە لەلایەن تاڵیبانەوە لە بەشێک لە چاڵاکییە وەرزشییەکان.
خاوەنی یانە وەرزشییەکانی ئەفغانستان ئاشکرای دەکەن کە ئافرەتان بێىەش کراون لە هەندێک لە چاڵاکییە وەرزشییەکان، تاڵیبانیش جەختی کردەوە کە بەپێی شەریعەتی ئیسلام ڕێگە بە وەرزشەکردنی ئافرەتان نادرێت.
داد محەممەد نەوا گوتەبێژی لێژنەی ڕاهێنانی جەستیی و لێژنەی ئۆڵۆمپی تاڵیبان ڕایگەیاند: ئێمە بە هەموو شێوەیەک پەیڕەوی "سیاسەتی ئیسلامی دەکەین لە وڵاتەکەدا" هەر شتێک لە کلتوور و دابونەریتی ئێمە ڕێگەپێدراو بێت، ئێمە ڕێگەی پێ دەدەین، هەر شتێکیش دژی ئەوە بێت ڕێگەی پێ نادرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.