بڕیارە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو یهكهم كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بهڕێوه بچێت و ئەندامان سوێندی یاسایی بخۆن، لەمبارەیەوە نووسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بەرنامەی کاری دانیشتنی خۆی بڵاوکردەوە.
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نووسراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا بەرنامەی کاری دانیشتنی ڕۆژی یەکشەممەی داهاتووی خستەڕوو تێیدا هاتووە کە کۆبوونەوەکە بە سڵاوی کۆماری عێراقەوە دەست پێ دەکات و پاشان سوڕەتی فاتیحە دەخوێنرێت بۆ گیانی پاکی شەهیدانی عێراق.
ئەوەشی خستۆتەڕوو لە کۆبوونەوەکەدا ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەخێرهاتنی ئامادەبووان دەکات و ناوەکانیان دەخوێنێتەوە، پاشان لەلایەن بەتەمەنترین ئەندام سەرۆکایەتی دانیشتنەکە دەکرێت و داوا لە ئەندامان دەکرێت کە سوێندی یاسایی بخۆن.
ئاماژە بەوەش کراوە کە لە دوای ئەوە بەتەمەنترین کاندیدی سەرکەوتوو بۆ پەرلەمانی عێراق دەرگە دەکاتەوە بۆ کاندیدکردنی ئەندامانی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران و جێگرەکەی.
جێی باسە مهحموود مهشههدانی، كاندیدی سەرکەوتووی هاوپهیمانی عهزم بۆ پەرلەمانی عێراق بە تەمەنترین ئەندامە و سەرۆکایەتی دانیشتنەکە دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.