زیندانییەک لە چاکسازی گەورانی سلێمانی دوای شەڕکردن لەگەڵ هاوزیندانییەکانی دیکەدا خۆی دەکوژێت.
سۆران باجەلان بەڕێوەبەری چاکسازیی گەورانی سلێمانی ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: شەوی ڕابردوو سزادراوێک لە زیندانی چاکسازی گەورانی سلێمانی بە لێواری پێخەفی خەوەکەی خۆی خنکاندووە.
ڕاشیگەیاند: شەوی ڕابردوو زیندانی کراوەکە لەگەڵ زیندانییەکانی دیکە بە شەڕ هاتووە و بە چەقۆ لێیانی داوە، پاشان لەلایەن بەرپرسی زیندانییەکە جیاکراوەتەوە و ڕەوانەی ژوورێک کراوە بە تەنیا و پاشان خۆی خنکاندووە.
ئاماژەی بەوەش دا "زیندانییەکە لە ڕێگەی بردنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.