Erbil 38°C شەممە 14 شوبات 01:07

موقتەدا سەدر هاوپەیمانەکانی ئاشکرا دەکات

کوردستان TV
100%

 

سەرۆکی ڕەوتی سەدر بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ناوی هاوپەیمانەکانی ئاشکرا کرد کە هاوپەیمانێتییان لەگەڵ دەکات لە حکوومەتی نوێی عێراق، پارتی دیموکراتی کوردستانیش یەکێکە لەو حزبانەی کە ناوبراو ئاماژەی پێ دەکات.

موقتەدا سەدر ئەمڕۆ هەینی تویتێکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی "ئیرادەی خەڵکی ئازاد لەسەرووی هەموو فشارە دەرەکییەکانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتەوەیە".

هەروەها نووسیویەتی "هێزی گەل لە حکوومەتێکی زۆرینەی نەتەوەییە، هیچ فشارێکی دەرەکی ئێمە لەوە پەشیمان ناکاتەوە، بەڵکو هەر هەڕەشەیەک (سوورتر) و (پێشکەوتووتر) و (پێداگیرتر)ـمان دەکات و بەرەو (دیموکراتییەکی)ـی عێراقی ڕەسەن  وئازاد و دادپەروەرمان دەبات، ئەمەش وەک ئاماژەیە بۆ لایەنەکانی (تەسمیم، تەقەدووم، عەزم و پارتی دیموکراتی کوردستان) کە ناوەکانیانی بەم شێوەیە نووسیوە''.

ئەوەشی خستەڕوو "بۆیە پێویستە ئاگاداربن کە هێزی مەزهەبی، هێزی عێراق و تایفە و ڕەگەزەکانییەتی، هیچ هەڕەشە و توندوتیژییەکیش کارناکات، جەختیشی کردەوە ئێمە یەکەم شیعەین بەرگریمان دەکرد کاتێک هەمووان بەرگرییان لە داگیرکاران دەکرد و نمایشیان دەکرد".

ئاماژەی بەوەش دا کە لە خودا بترسن و کاری باش بکەن و کارتەکان تێکەڵ مەکەن.

ئەوەش لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ هەینی شاندی هاوبەشی پارتی و یەکێتی لەگەڵ دەستەی سیاسی تەیاری سەدڕی کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی  نوێی عێراق.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.