Erbil 38°C چوارشەممە 10 حوزەیران 08:00

لە هەولێر کەسێک خۆی وەک پزیشک ناساندووە و جوانکاری بۆ خەڵک کردووە

کوردستان TV
100%

 

کەسێک بەناوی پزیشک لە سەنتەرێکی جوانکاری کاری کردووە و بەهۆیەوە سەنتەرەکە داخرا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: لەبەر پابەندنەبوونی کەسێک کە بەناوی پزیشک کاری کردووە سەنتەرێکی جوانکاری داخرا.

ڕاشیگەیاند: لەڕێگەی لێژنەی بەدواداچوون کە پێکهاتبوو لە نوێنەری بەشی بەداواداچوون و نوێنەری سەندیکای پزیشکانی کوردستان/لقی هەولێر و نوێنەری قائیمقامیەتی شاری هەولێر دوای پێزانین لە هەبوونی حاڵەتێکی بەدەر لە ڕێنماییەکان کە کەسێک بەناو پزیشک لە سەنتەرێکی جوانکاری کاری کردووە لە خوارووی عێراق هاتووە بێ ئەوەی بڕوانامەی پسپۆڕی جوانکاری هەبێت لەبارەی جوانکاری.

ئاماژەی بەوەش دا کە لێژنەی بەدواداچوون هەڵسان بەڵێکۆلینەوە و داخستنی سەنتەرێکی جوانکاری کە دوور لە ڕێنماییەکانی پسپۆڕی پزیشکی کاریان کردووە لەشاری هەولێر.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.