Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:47

ئەمریکا ھێزی پشتیوانیی رەوانەی کێڵگە نەوتییەکانی سووریا دەکات

کوردستان TV
100%

سوپای ئەمریکا، لە بەرامبەر ھێرشی گرووپە تیرۆریستییە بیانییەکانی پشتیوانیکراو لەلایەن ئێرانەوە، ھێزی پشتیوانیی لە عێراقەوە بەرەو کێڵگە نەوتییەکانی حەسەکە و دێرازۆر لە سووریا گواستەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوە ناوخۆییەکان لە حەسەکەوە وەرگیراون، ھێزە جێگیرکراوەکانی ئەمریکا لە عێراق، دوێنێ لە رێگەی دەروازەی سنووریی وەلید گواستراونەتەوە بۆ بنکەی سەربازیی شەداددی لە حەسەکە و لەوێشەوە ئەمڕۆ گواستراونەتەوە بۆ کێڵگەی نەوتی عومەر.

ئەو کاروانە سەربازییەی ئەمریکا کە لانی کەم لە 30 بارھەڵگر پێکھاتووە، ئۆتۆمبێلی جۆری ھەمەر، قاسەی داخراو، تانک و ئۆتۆمبێلی کارکردن لەخۆدەگرێت و لە ئاسمانەوە لەلایەن دوو ھێلیکۆپتەریاوەری کراون.

لە 5ی کانوونی دووەم، لە ناوچەی مەیاددنی پارێزگای دێرازۆرەوە کە گرووپە تیرۆریستییە بیانییەکانی پشتیوانیلێکراو لەلایەن ئێرانەوە تێدایە، بە مووشەک ھێرش کرابووە سەر کێڵگەی نەوتی عومەر کە سەربازانی ئەمریکای تێدا جێگیرکراوە.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.