Erbil 38°C شەممە 14 شوبات 01:06

 کوتلەیەکی سیاسیی نوێ بۆ نێو په‌رله‌مانی عێراق پێکدەهێندرێت

کوردستان TV
100%

10 ئەندامی سەربەخۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کوتلەیەکی سیاسیی نوێیان لەژێر ناوی "کوتلەی ئیشراقە" پێکهێنا.

کوتلەی ئیشراقە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە 10 پەرلەمانتار کە پەرلەمانتارانی سەربەخۆ و ئیشراقەی کانوون لەخۆدەگرێت، بەرەیەکی سەربەخۆیان لەنێو پەرلەماندا لەژێر ناوی "ئیشراقە" پێکهێنا.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە کە ئامانجی کوتلەکە یەکخستنی ریزەکانی پەرلەمانتارانی سەربەخۆیە لەناو پەرلەماندا تاوەکو رۆڵی چاودێری و یاسادانان کارا بکرێت.

بڕیارە سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌، 9ی کانوونی دووەم یەکەم دانیشتنی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.