Erbil 38°C شەممە 14 شوبات 01:07

چوارچێوەی ھەماھەنگیی داوایەک ئاراستەی موقتەدا سەدر دەکات

کوردستان TV
100%

چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعە داوای لە فراکسیۆنی رەوتی سەدر بەسەرۆکایەتی موقتەدا سەدر کرد کە گەورەترین فراکسیۆن لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێکبھێنێت.

گەورەترین فراکسیۆن لە ئەنجوومەنی نوێنەران، بەپێی دەستووری عێراق لە کۆی 329 ئەندام لە 165 پێکدەھێندرێت کە دواتر کاندیدی فراکسیۆنەکە، لەلایەن سەرکۆماری ئەو وڵاتەوە بۆ پێکھێنانی حکوومەت رادەسپێردرێت.

چوارچێوەی ھەماھەنگیی کە شەش لایەنی شیعە لەخۆدەگرێت لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، لایەنەکانی نێوان چوارچێوەی ھەماھەنگیی 66یەمین کۆبوونەوەی خۆیان سازکردووە کە لە میانیدا، لەبارەی پێکھێنانی گەورەترین فراکسیۆن و رێرەوی یەکەم دانیشتنی خولی نوێ ئەنجوومەنی نوێنەران کە چاوەڕوان دەکرێت سبەی یەکشەممە ساز بکرێت، ھەروەھا پەرۆشی خۆشیان بۆ پابەندبوون بە چوارچێوەکانی یاسا و دەستوور نیشانداوە.

ھەر لە راگەیەندراوەکەدا، چوارچێوەی ھەماھەنگیی داوایشی لە فراکسیۆنی رەوتی سەدر کردووە کە گەورەترین فراکسیۆن لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێکبھێنێت، ئەوەیش بەئامانجی پارێزگاریکردن لە دەستکەوتی دەستووریی و سەقامگیری پرۆسەی سیاسیی.

چوارچێوەی ھەماھەنگیی ھەریەک لە ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، ھاوپەیمانیی ھێزەکانی دەوڵەت، ھاوپەیمانیی فەتح، بزووتنەوەی عەتا، بزووتنەوەی حقوق و پارتی فەزیلە لەخۆدەگرێت.

چاوەڕوان دەکرێت سبەی یەکشەممە، یەکەم دانیشتنی خولی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ساز بکرێت کە لە میانیدا، ئەندامانی نوێی ئەنجوومەنەکە سوێندی یاسایی دەخون و دواتر دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و دوو جیگرەکەی دەکرێتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.