بەپێی ماڵپەڕى The Washington Free Beacon، بەپشتبەستن بە راپۆرتەکان، تاڵیبان، ساڵی رابردوو، هەڕەشەى لە ویلایەتە یەکگرتووەکان کردووە بەوەى کە هەڵدەستێت بە بڵاوەپێکردنى 2 هەزار خۆکوژ لە واشتۆن دی سی، ئەگەر هاتوو ئیدارەى بایدن بەردەوامبێت لە جێبەجێکردنى پلانەکەی، کە بریتییە لە بڵاوەپێکردنى 2 هەزار سەرباز لە باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە کابوول. ئەم هۆشداریدانەى تاڵیبانیش، بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئاراستەى سەرکردەکانى ئەمریکای کردووە، لە چوارچێوەى کۆبوونەوەکانى دەوحە، قەتەردا.
ئەم ئاگادارکردنەوەى تاڵیبانیش، لە چوارچێوەی ناڕەزایی تاڵیباندا دێت لە بەرامبەر هەر بوونێکی سەربازیی ئەمریکا لە ئەفغانستان. بەتایبەتیش، لەپاش کشانەوەى هێزە ئەمریکییەکان، ساڵی رابردوو، لەو وڵاتەدا لەلایەن ئیدارەى بایدنەوە. بۆ ئەم مەبەستەش، تاڵیبان هۆشداری داوە بەوەى کە ئەگەر ئەمریکا هەستێت بە رەوانەکردنى سەرباز بۆ باڵیۆزخانەکەى لە کابوول، ئەوا لە بەرامبەردا هەڵدەستێت بە رەوانەکردنى لیوایەک لە خۆکوژەکان بۆ باڵیۆزخانەى ئەفغانستان لە واشنتۆن دی سی.
هەروەها، تاڵیبان بەنیازە هەستێت بە ناونوسینى چەندین خۆکوژ. ئەم خۆکوژانەش، بەشێک دەبن لە لقێکی نوێی هێزە تایبەتە ئەفغانییەکان لەناو سوپای نیشتمانى ئەفغانیدا. لەم بارەیەشەوە، زەبیحوڵڵا موجاهید، بەم دواییە ئەوەى درکاندووە کە ئەم هێزە تایبەتە خۆکوژییە لەژێر چەترى وەزارەتى بەرگریدا رێک دەخرێن. لەگەڵ ئەوەشدا، هێزەکە تایبەتە خۆکوژییەکە، ژمارەیان دیاریکراو دەبێت و بۆ ئۆپەراسیۆنی تایبەت بەکار دەهێندرێن.
تاڵیبان هەڕەشەى رەوانەکردنى 2 هەزار خۆکوژ دەکات بۆ واشنتۆن دی سی دهکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.