ئه‌ندامێکى سه‌رکردایه‌تیى پارتى رایدهگهێنێت، بوونى ڕوئیایه‌کى هاوبه‌شى کوردستانیانه له‌نێو لایه‌ن و هێزه سیاسییه‌کانى هه‌رێمدا بۆ مامەڵەکردن له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى داهاتوى عێراق و ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر کۆى پرسه‌کان گرنگه و پارتى بۆ ئه‌مه له‌گه‌ڵ ته‌واوى هێزه کوردستانییه‌کان له په‌یوه‌ندیدایه و بۆ ئه‌وه‌ش پارتى پێشوازى له هه‌ر هه‌وڵێک ده‌کات که خزمه‌ت به‌م ڕوئیا هاوبه‌شه کوردستانییه بکات.
عه‌لى حوسێن، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تیى پارتى دیموکراتى کوردستان رایدهگهێنێت: پارتى وه‌ک کارى هه‌میشه‌ى خۆى و له‌پێناو یه‌کڕیزیى ناوخۆ، هه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تاى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌کانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراق، شاندێکى سه‌ردانى کۆى لایه‌نه سیاسییه‌کانى کوردستانى کرد، هه‌تا ئه‌وانه‌شى هیچ کورسییه‌کى په‌رله‌مانیان به‌ده‌ست نه‌هێنابوو له‌م ڕێگه‌یه‌وه بتوانین بگەنە کۆده‌نگى و یه‌کده‌نگى کورد له‌سه‌ر وه‌ره‌قه‌یه‌کى هاوبه‌شى کوردستانى بۆ مامەڵەکردن له‌گه‌ڵ حکوومه‌ت و هه‌تا ڕێککه‌وتنیش له‌گه‌ڵ به‌غدا، هه‌ر له رۆژانی رابردوو له‌گه‌ڵ یه‌کێتى له دوو کۆبونه‌وه‌ى جیاوازدا له هه‌ولێر و سلێمانى کۆ بووینه‌وه، بێگومان کۆبووهنهوهکان بۆ ڕۆژانى داهاتوش له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى دیکه‌ى هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت.
ده‌شڵێت: ئامانج و به‌رنامه‌ى کۆبوونه‌وه‌کان پێداگرییه له‌سه‌ر دانانى میکانزمێکى ڕوونى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ کۆى لایه‌نه‌کان بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه ده‌ستوورییه‌کان (مادده‌ى 140، لایه‌نى دیپلۆماسیى هه‌رێم، مه‌سه‌له‌ى پێشمه‌رگه، بابه‌تى بودجه و مووچه) و له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌م وه‌ره‌قه هاوبه‌شه کورد بچێته دانوستانه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدا و ئەگەر هه‌ر ڕێککه‌وتنێک کرا له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌م دیدگا هاوبه‌شه بێت، بهدڵنیایییەوە ئه‌مه وا ده‌کات سه‌نگ و پێگه‌ى کورد به‌هێز بێت و ئاسانتر مافه‌کان به‌ده‌ست بهێنین.
عه‌لی حوسێن ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: کاتێک هێزى لایه‌نه‌کان دێنه هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ سه‌رۆک بارزانى کۆده‌بنه‌وه مه‌به‌ستیانه له‌ڕیگه‌ى پارتییه‌وه وه‌ک هێزى یه‌که‌م ته‌نسیق و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانى دیکه‌ى کوردستان بکه‌ن، بۆ ئەمەش پارتى درێغیی نه‌کردووه و پێشوازیى له هه‌ر هه‌وڵێک ده‌کات خزمه‌ت به چه‌سپاندنى ڕوئیایه‌کى هاوبه‌شى کوردستانى بکات.
عه‌لى حوسێن: پارتی پێشوازى له هه‌ر هه‌وڵێک ده‌کات خزمه‌ت به چه‌سپاندنى ڕوئیایه‌کى هاوبه‌شى کوردستانى بکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.