له‌ده‌ست پێكی گه‌ری هه‌ژده‌هه‌مینی خولی یانه‌كانی ئه‌لمانیا یانه‌ی بایرن میونشن پاله‌وانی نۆ وه‌رزی رابردووی خوله‌كه‌و پاله‌وانی نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م وه‌رزه بهدۆراندن ده‌ستی به‌یاریه‌كانی سالی نوێ كرد‌و به گۆلێك به‌رامبه‌ر به دوو گۆل به یانه‌ی بروسیامونشن گلادباخی میوانه‌كه‌ی دۆڕا.
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگای ئهلیانزستادیۆم له میونشن به‌رێوه‌چوو ، له خوله‌كی هه‌ژده رۆبرت لیڤاندۆڤسكی پۆله‌ندی گۆلكاری یانه‌كه‌و خولی بۆندس لیگا گۆلی یه‌كه‌می بۆ خاوه‌ن مال تۆمار كرد كه له‌هه‌مان كاتدا گۆلی بیسته‌می یاریزانه‌كه له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه تۆماری بكات ، به‌ڵام وه‌لامی میوانه‌كان خێرا‌و كاریگه‌ر بوو له خوله‌كی بیست وحه‌وت فلۆریان نیوهاوسی ئه‌لمانی گۆلی یه‌كسان بوونه‌وه‌ی له‌سوودی مونشن گلادباخ تۆمار كرد‌و یاریه‌كه‌ی گه‌رانده‌وه خالی سه‌ره‌تا .
سێ خولهك دواتر ستیڤان لاینێری نه‌مسایی گۆلی دووه‌م و سه‌ركه‌وتنی بۆ میوانه‌كان تۆمار كرد‌و یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و بایرن میونشن تووشی سێیه‌م دۆراندن هات و هه‌ر له‌پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی مایه‌وه‌و خاوه‌نی چل وسێ خاله یانه‌ی بروسیامونشن گلادباخیش شه‌شه‌م بردنه‌وه‌ی نوسیه‌وه‌و به كۆكردنه‌وه‌ی بیست و دوو خال به‌شێوه‌یه‌كی كاتی سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی یازده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.