له‌ده‌ست پێكی گه‌ری بیسته‌می خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا یانه‌ی مارسیلیا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به تۆمار كردنی گۆلێك سه‌ركه‌وتن و سێ خالی له‌یانه‌ی بۆردۆی میوانداری وه‌رگرت.
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگای نۆڤۆ ستاد دی بۆردۆ به‌رێوه چوو، تاكه گۆلی یاریه‌كه له‌خوله‌كی سی‌و حه‌وت له‌لایه‌ن یاریزانی توركی سینجێز ئۆندێر تۆمار كرا و یانه‌ی مارسیلیا ده‌یه‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناو به كۆكردنه‌وی چل وسێ خال له‌پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی دێت و ركابه‌ری پاریس سان جێرمانی پێشه‌نگ ده‌كات .
یانه‌ی بۆردۆش تووشی نۆیه‌م دۆراندن هات و خاوه‌نی حه‌ڤده خاله‌و له‌پله‌ی حه‌ڤده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی یانه‌كان دێت .
له خولی فه‌ڕه‌نسادا مارسیلیا سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر بۆردۆ تۆمارکرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.