هونه‌رمه‌ندی ناوداری لوبنانی و عه‌ره‌بی "ڕاغب عه‌لامه" له كۆنسێرتێكی گه‌وره‌ی گۆرانیدا كه‌به‌بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێ 2022 سازی دابوو ئاڵای كوردستانی به‌رز كرده‌وه.
یه‌كێك له به‌شدار بووانانی ئاهه‌نگه‌كه چالاكوان"به‌ختیار عیزه‌ت به‌گ"بوو، كه دانیشتووی ئه‌مریكا له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند" من و خێزانه‌كه‌م له‌پێناو دۆزی كورد ،له ئه‌مریكا به‌شداری زۆربه‌ی چالاكییه‌كان ده‌كه‌ین ،له‌م بۆنه‌ش خێزانه‌كه‌م كه‌ناوی (ئاڵا)یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رێكی زۆر ئاماده‌ی ئه‌م ئاهه‌نگه ببوون خێزانه‌كه‌م ئاڵای كوردستانی دایه ده‌ست هونه‌رمه‌ند ڕاغب عه‌لامه ئه‌ویش به‌رێزه‌وه ئاڵا كه‌ی لێوه‌رگرت و به‌رزی كرده‌وه ".
" هونه‌رمه‌ند راغب عه‌لامه، یه‌كێكه له‌به‌ناوبانگترین ئه‌ستێره‌كانی عه‌ره‌بی نازناوی "سوپه‌ر ستاری لێنراوه، خاوه‌ن هاودارێكی زۆره ، له كاتی گفتۆگۆ كردن دا وشه‌ی كوردستان زۆر به‌كار ده‌هێنێت.
ئا- كامران
هونه‌رمه‌ندێکی ناودرای عه‌ره‌ب له ئه‌مریکا ئاڵای کوردستانی به‌رز کرده‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.