ملیاردێری ئه‌مریكی "ئیلون ماسك" دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای تسلا و سبیس ئیكس ناوی له تۆماری پیاوانی ساڵی 2021 تۆمار كرا ، وه‌كو ملیاردێرێكی خاوه‌ن ده‌وڵه‌مه‌نترین سه‌رمایه ، به‌جۆرێك له كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رمایه له‌سه‌رده‌می هاوچه‌رخ دا كه‌س نه‌یتوانیوه وه‌كو ئیلون ئه‌و بڕه سه‌رمایه كۆ بكاته‌وه.
لهسهرمایهكهی ئیلون ماسك دا له‌مانگی 12ی ساڵی رابردوو نزیكه‌ی 100 ملیار دۆلاری زیانی به‌ركه‌وت داهاته‌كه‌ی له 340 ملیار دۆرلار دابه‌زی بۆ 240 ملیار دۆلار، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ساڵی نوێ 2022 ماسك توانی له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرك قازانجێكی خه‌یاڵی بكات سه‌رمایه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی خه‌یاڵ زیاد بكات.
هه‌نگاوێكی شێتانه سه‌رمایه‌ی ئیلون له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو 34 ملیار دۆلار زیاد كرد توانی كۆی گشتی سه‌رمایه‌كه‌ی بگه‌ێنته304 ملیار دۆلار.
زیاد بوونی سه‌رمایه‌كه‌ی ئیلون له رێگه‌ی پشه‌كه‌كانی له كۆمپانیای تسلا توانی ژماره‌ییه‌كی پێوانی له قازانج تۆمار بكات ، به‌جۆرێك كۆمپانیای ئۆتۆمبێڵه‌كانی له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م دا له‌مانگی ئۆكتۆبه‌ر تا مانگی دیسمبه‌ردا بڕی 308 ملیار دۆلاری وه‌رگرتووه واته 71% له‌سه‌ر ئاستی ساڵانه‌ی داهاتی به‌رز كردۆته‌وه‌وه.
له‌مانگی نۆڤمبه‌ری رابردوو سه‌رمایه‌ی ده‌زگای تسلا بۆ 340 ملیار دۆلار به‌رزبۆته‌وه ، له ماوه‌ی كه‌متر له 11 مانگ دا ،بڕی 185 ملیار دۆلار زیادی كردوه .
دوا ریزبه‌ندی سه‌رمایه‌دارانی جیهان *ئیلون ماسك به‌پله‌ی یه‌كه‌م نزیكه‌ی 304 ملیار دۆلار.
*برنار ئارنو پله‌ی دوووه‌م نزیكه‌ی 201 ملیار دۆلار.
*جیڤ بیزوس پله‌ی سێیه‌م سه‌رماییه‌كه‌ی نزیكه‌ی 196 ملیار دۆلار.
*بیل جیتس پله‌ی چواره‌م سه‌رماییه‌كه‌ی نزیكه‌ی 138 ملیار دۆلار.
* لاری بیچ پله‌ی پێنجه‌م سه‌رماییه‌كه‌ی نزیكه‌ی 124 ملیار دۆلار.
* لاری ئیلسون پله‌ی شه‌شه‌م سه‌رماییه‌كه‌ی نزیكه‌ی 123 ملیار دۆلار.
* مارك زوكر پله‌ی حه‌وته‌م سه‌رماییه‌كه‌ی نزیكه‌ی 121 ملیار دۆلاره.
*سیرجی براین پله‌ی هه‌شته‌م سه‌رمایه‌كه‌ی نزیكه‌ی 119 ملیار دۆلاره.
* وارین بافیت پله‌ی نۆیه‌م سه‌رماییه‌كه‌ی نزیكه‌ی 110 ملیار دۆلاره.
*ستیڤ بامر پله‌ی ده‌یه‌م سه‌رماییه‌كه‌ی نزیكه‌ی 105 ملیار دۆلاره.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.