Erbil 38°C شەممە 14 شوبات 01:08

به‌رپرسێکی حکومه‌تی عێراق لە ھەوڵێکی کوشتن رزگاری بوو 

کوردستان TV
100%

کەریم کازم حوسێن، بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتیی بۆ گواستنەوەی گەشتیاران و شاندەکان سەربە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، لە ھەوڵێکی کوشتن رزگاری بوو.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ شەممە، کەسانی نەناسراو بە نارجنۆک ھێرشیانکردووەتە سەر ماڵی کەریم کازم حوسێن لە شاری بەغدا و ھاتووە: "ھێرشەکە جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە".

لە راگەیەندراوەکەدا، ئەوەیش خراوەتەڕوو کە ھێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لەبارەی ھێرشەکەوە، دەست پێ کردووە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.